یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێی ٢٠٢٥ لە سەندیکای مامۆستایانی عێراق دەکات
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Dec 31, 2024
- 1 min read
بەبۆنەی ساڵی نوێی ٢٠٢٥، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق، عدی حاتم العیساوی و جێگرەکەی و ئەندامانی لێژنەی مەرکەزی سەندیکا دەكات و هیوای ساڵێکی پڕ لە سەرکەوتن و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازین.
هەروەها یەکێتی مامۆستایانی كوردستان جەخت لەسەر پەیوەندی برایەتی و هاوكاری بەردەوام لەگەڵ سەندیکای مامۆستایانی عێراق دەكات بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانی پەروەردەیی و سەندیکایی. لە خوای گەورە داواکارین ئەمساڵ ساڵێک بێت کە پێشکەوتن بۆ واقیعی پەروەردەیی لە عێراق بهێنێتە دی.
هەر بەم بۆنەیەوە و لەچوارچێوەی پەیوەندی نێوان هەردوولامان و هەماهەنگی بەردەوام لەپێناو ئامانجی پێشكەوتن لەكەرتی پەروەردەو جەخت لەسەر پاڵپشتیكردنی مافەكانی مامۆستایان دەكەینەوە.

Comments