یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵەوە پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەروەردە دەکات
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Dec 31, 2024
- 1 min read
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی بەڕێز دەیڤید ئێدواردز سکرتێری گشتی ڕێکخراوی پەروەردەیی نێودەوڵەتی کرد بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵەوە.
لە پەیامەکەیدا یەکێتی مامۆستایانی کوردستان جەختی لە گرنگی هاوکاری نێودەوڵەتی لە بواری پەروەردەدا کردەوە و ستایشی هەوڵە هاوبەشەکانی کرد بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالیتی خوێندن و دابینکردنی ژینگەی پەروەردەیی گونجاو بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندكاران لە سەرانسەری جیهان. هەروەها هیواخوازین کە ساڵی نوێ شایەدی دەستکەوت و سەرکەوتنی زیاتر لە خزمەت پەروەردە و پەروەردەکاراندا بێت.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هاریكاری و هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە خواستەکانی ئەوانەی لە کەرتی پەروەردەدا کاردەکەن، هەروەها یەکێتی مامۆستایان ئاواتەخوازە مەودای هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە فراوانتر بکات بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان لە پەرەپێدانی پەروەردە لە کوردستان و ناوچەکەدا.

Comments