یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی ٢٠٢٥ پیرۆزبایی لە ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە دەکات
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Dec 31, 2024
- 1 min read
بەبۆنەی سەری ساڵی ٢٠٢٥، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی بەڕێز جەمال الحسامی سەرۆکی ڕێکخراوی عەرەبی و سەرجەم ڕێکخراوەکانی سەر بە رێکخراوەکە کرد ، هیوای خۆی بۆ ساڵێکی نوێی پڕ لە سەرکەوتن و دەستکەوت دەربڕی.
لە پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی مامۆستایان هاتووە: “خۆشحاڵین بە دەربڕینی شانازی بە پەیوەندی برایەتی نێوان یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و رێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە ورو ڕۆڵی پاڵپشتیکردنی پەروەردە و بەهێزکردنی کاری سەندیکا لە ئاستی جیهانی عەرەبی. هەروەها لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگی هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی پەروەردەیی عەرەبی لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی پەروەردەیی لە جیهانی عەرەبیدا کردەوە، ڕۆڵی ئەو فیدراسیۆنەی لە بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان دامەزراوەکانی پەروەردەیی و سەندیکاکان بەرز نرخاند.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان هیوای ساڵێکی پڕ خێر و پێشکەوتن بۆ ڕێکخراوی عەرەبی و سەرجەم ڕێکخراوەکانی پەیوەست بەو ڕێکخراوە دەخوازێت، ئاماژەی بە پابەندبوونی هەمیشەیی خۆی کرد بە کاری هاوبەش بۆ ئایندەیەکی باشتر بۆ پەروەردە لە ناوچەکەدا.

Comments