یەکێتی مامۆستایان ڕێز لە بالیۆزی فەلەستین دەگرێت
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Feb 11
- 1 min read
لە دیدارێکدا یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕێزی لە باڵیۆزی پێشووی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان، بەڕێز نەزمی حزووری گرت، وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی دیپلۆماسی کاریگەر و هەوڵە ئەرێنییەکانی لە ماوەی خزمەتەکەیدا.
لە مەراسیمی ڕێزلێنانەکەدا مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و ژمارەیەک لە ئەندامانی سکرتاریەت ئامادەی بوون، کە تیایدا ستایشی ئەو پەیوەندییە بەهێزانەی باڵیۆز حزووری لە ماوەی ساڵانی کارکردنیدا دامەزراندبوو، کە بەشداربوو لە پتەوکردنی هاوکاری کولتووری و پەروەردەیی نێوان کوردستان و فەلەستین.
لە لایەن خۆیەوە نەزمی حزووری سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو ڕێزلێنانە و پەیوەندی پتەوی لەگەڵ یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کردەوە، ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی هاوکاری نێوان هەردوولا لە بوارەکانی پەروەردە و ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری کرد.
11-2-2025
Comments