ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 29_9_2024، مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەیاوەری مامۆستا یوسف حەمەد بەرێوەبەری خوێندنی بنەڕەتی لە وەزارەتی پەروەردە سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیان کردو بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ بەرێزان دکتۆر خەتاب بەرێوەبەری گشتی و ئارام خان کۆبوونەوە.
لە دیدارێکدا باس لە کێشەو گرفت و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی مامۆستایان کرا بۆ خوێندنی ئێواران. هەر لەم کۆبوونەوەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەوەی بەشەکانی کۆلیژەکان خوێندنی ئێواران بکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین مامۆستا سوودمەند بێت. هەر لەم کۆبوونەوەدا لەسەر داواکاری یەکێتی مامۆستایان بڕیار درا کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەم هەفتەیە ئەنجام بدرێت لەگەڵ سەرجەم ڕاگری کۆلیژە بنەرەتییەکان بۆ تاوتوێ کردنی ئەم پرسە و خزمەتکردنی بە مامۆستایانی دەرچووی پەیمانگاو ئامادەییەکان بۆ دڕێژەدان بە خوێندن.