بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵكی كوردستان و مامۆستایان بەتایبەتی دەكەین، هەروەها پیرۆزبایی لە حاجیانی كوردستان دەكەین و خوای گەورە فەریزەی حەج و نزاكانیان قبوڵ بكات.
هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێرو خۆشی و سەقامگیری زیاتر بۆ خەڵكی كوردستان و هاندەرێكی بەهێز بێت بۆ یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كوردستان بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەو ئاڵنگارییەكان. ئومێدەوارین دوای جەژن هەنگاوەكانی دیكەی چارەسەربوونی كێشەو گرفتەكان ئاسۆیەكی روون و دیاری هەبێت.
هەر بەم بۆنەیەوە، یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان جەخت لەسەر داواكارییە رەواكانی مامۆستایان دەكاتەوە بەتایبەت دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەو دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژو هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداو دیاریكردنی چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان، چارەسەربوونی ئەم كێشەو گرفتانە دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی زیاتری كەرتی پەروەردەو بوژانەوەی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانی كوردستان و مامۆستایان بەتایبەتی.
جارێكی دیكە جەژنی قوربان لەهەموولایەك پیرۆز بيت.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
١٥-٦-٢٠٢٤
Comments