top of page

یەكێتی مامۆستایانبەدواداچوون بۆ چۆنیەتی پێدانی زەوی بۆ مامۆستایانی ناوچە كوردستانییەكان دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی ٢٠-٥-٢٠٢٤، مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بەیاوەری خاتوو (حەسیبە مستەفا) ئەندامی سكرتاریەت، سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزاریان كرد بەمەبەستی گەیاندنی دەنگی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ راوێژکار خاتوو (مفیدە یونس مستەفا) لە وەزارەتی شارەوانی كۆبوونەوە. لەم كۆبوونەوە خاتوو مفیدە كە هاوكات سەرۆكی لیژنەیە بۆ دانانی مەرج و رێنماییەكانی پێدانی زەوی. لەدیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەسەر پێدانی زەوی لەشوێنێكی گونجاو بۆ مامۆستایانی ناوچە كوردستانییەكان (مامۆستایانی كەركوك و موسڵ و خانەقین) لەبەرئەوەی ئەم مامۆستایانە لەسنوورەكانی خۆیان ناتوانن سوودمەند بن لە وەرگرتنی زەوی، بۆ ئەم مەبەستە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان چەند پێشنیارێكی خستە بەردەم وەزارەتی شارەوانی و گفتوگۆ لەسەر پێشنیارەكان كرا.

لەلایەن خۆیەوە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان جەخت لەسەر پێدانی زەوی بۆ تەواوی مامۆستایانی دانیشتووی ناوچە كوردستانییەكان دەكاتەوە، تا ئەوكاتەی ئەوانیش وەكو مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم سوودمەند دەبن لەوەرگرتنی زەوی.



Σχόλια


bottom of page