یەكێتی مامۆستایان و یەكێتی قوتابیان تاوتوێی چەند پرسێكی پەروەردەیی دەكەن
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Nov 4, 2024
- 1 min read
Updated: Mar 25
رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٤-١١-٢٠٢٤ سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابییانی كوردستان دەكات و تاوتوێی چەند پرسێكی پەروەردەییان كرد.
لەمیانەی ئەو سەردانەدا مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان لەگەڵ بەرێز (نێچیرڤان حوسێن) سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان كۆبووەوە. لەو كۆبوونەوەدا تاوتوێی چەند پرسێكی پەروەردەیی كراو بڕیاردرا كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردوولا ئەنجام بدرێت. هەروەها جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان یەكێتی مامۆستایان و یەكێتی قوتابیان كراوە، بەتایبەت كاركردنی هاوبەش بۆ خزمەتی پرۆسەی پەروەردەو خوێندن لەهەردوو وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا. هەر لەم دیدارەدا گفتوگۆكرا لەسەر كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندن و پەروەردەو چۆنیەتی چارەسەركردنی سەرجەم كێشەو گرفتەكان.

Comments