top of page

یەكێتی مامۆستایان ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆز دەكات

بەبۆنەی (٤٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆك و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و كادیرو ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین.

هیوادارین لەم یادە پڕ شكۆیە یەكێتی نیشتمانی بەگروتینێكی نوێی خەباتی مەدەنیانەو سەردەمیانەو وەچەرخانێكی گرنگ و پڕبایەخ بێت بۆ دەستەبەركردنی مافە رەواكانی گەلەكەمان و تێپەڕاندنی گرفت و ئاڵنگارییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەربوونی كێشەو ئالۆزییەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان.

بۆیە دەخوازین ئەم دەرفەتە بقۆزرێتەوە بۆ ئاشتەوایی راستەقینەو هێنانەدی یەكریزی و یەكهەلوێستی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان، هەر لەم یادەدا جەخت لەسەر پتەوكردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەكانمان دەكەینەوە.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین.. شاد و سەركەوتووبن.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

مەكتەبی سكرتاریەت

٣١-٥-٢٠٢٤



Comments


bottom of page