top of page

یه‌كێتی مامۆستایان پیرۆزبایی له‌یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد ده‌كات

لەیادی (٥٤) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ستاڤ و ئەندامانی ئەم رێكخراوەو سەرجەم نووسەران و ئەدیبانی كورد دەكەین و هەوڵ و ماندووبوونی نووسەرانی كورد بەرز دەنرخێنین.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وێرای پیرۆزبایی لەیادی ٥٤ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نووسەرانی كورد، هیوادارین ئەم یادە هاندەری زیاتربێت بۆ داهێنان و فراوانبوونی ئازادی و گەشەكردن و برەودان بە زمان و ئەدەبی كوردی.

یەكێتی نووسەرانی كورد لەرابردوو هەروەها لەئێستادا خاوەن لاپەرەیەكی زێرینە لەخزمەت و پاراستنی زمان و ئەدەبی كوردی، هەوڵ و تێكۆشانی زۆری كردووە بە قەڵەمە رەنگینەكانی نووسەرانی كورد ئێستاكە كورد خاوەنی كتێبخانەو ئەرشیفێكی دەوڵەمەندە لەبواری نووسین و بەرهەمی جۆراوجۆر لەبوارەكانی شیعرو رۆمان و چیرۆك و رەخنە و وتارو بابەتی جۆراوجۆر.

بەم بۆنەیەوە سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاكی نووسەرە كۆچكردووەكانی كوردو رێز لەخەبات و هەوڵی نووسەرانی خاوەن هەلوێست و بەرهەمی جوان دەگرین. دووبارە پیرۆزە ئەو یادەو هەمیشە سەركەوتووبن.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

مەكتەبی سكرتاریەت

11-2-2024



Comments


bottom of page