رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 12-2-2024 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، سیمینارێك له‌ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی تێکنۆلۆجیا و کاریگەری لەسەر فێربوون) بۆ سێ مامۆستا به‌رێوه‌چوو.
له‌میانه‌ی ئه‌و سیمیناره‌دا، سه‌ره‌تا خاتوو (پ.ی ئه‌سما عه‌باس برایم) مامۆستا له كۆلیژی په‌روه‌رده باسێكی له‌باره‌ی رۆڵی ته‌كنه‌لۆجیاو كاریگه‌رییه‌كانی پێشكه‌ش كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رنجی ئاماده‌بووان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی ئامێره‌كانی ئینته‌رنێت له‌سه‌ر فێربوون، دواتر خاتوو (بینا جه‌لال شێخ یونس) مامۆستا له‌په‌یمانگای هه‌ولێری پیشه‌یی بابه‌تێكی له‌باره‌ی رۆڵی ته‌كنه‌لۆجیاو كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر بواری فێربوون پێشكه‌ش كرد، له‌كۆتایی خاتوو (پ.ی ژين حه‌مه‌ده‌مين عه‌بدوڵڵا) مامۆستا له‌كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی ته‌كنه‌لۆجیا به‌تایبه‌ت سوودوه‌رگرتنی مامۆستای وانه‌ی ئینگلیزی له به‌رنامه‌و ئه‌په‌كانی ئینته‌رنێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ئامێرێكی پێشكه‌وتوو له‌بواری فێربوون سوودی لێوه‌ربگیرێت.
له‌كۆتاییدا له‌لایه‌ن خاتوو (حه‌سیبه مسته‌فا) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت، رێز‌و سوپاسی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌خشرایه پێشكه‌شكارانی ئه‌م سیمیناره.
Comentarios