"داواده‌كه‌ین ئه‌مساڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی دوابخرێت"
"پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری به‌و مامۆستایانه بدرێت كه‌سه‌ركه‌وتووبوونه"
"لابردنی مه‌رجه قورسه‌كان بۆ گۆڕینی ناونیشانی فه‌رمانبه‌ر بۆ مامۆستایه‌تی"
.
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 6-2-2024، مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌یاوه‌ری خاتوو حه‌سیبه مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت سه‌ردانی چه‌ند به‌شێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان كرد به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێ كێشه‌و گرفتی تایبه‌ت به مامۆستایان.
سه‌ره‌تا سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتیاریان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا هه‌ینی به‌رێوه‌به‌ری گشتی پێشوازییان لێكراو له‌دانیشتنێكدا باس له‌بارودۆخی قوتابخانه‌كان و ره‌وش و گوزه‌رانی مامۆستایان كرا به‌تایبه‌ت ئێستا مامۆستایان له‌بارودۆخێكی سه‌ختی ئابووریدان، به‌م بۆنه‌یه‌وه یه‌كێتی مامۆستایان به‌فه‌رمی داوای كرد كه ئه‌مساڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی قوتابخانه‌كان نه‌مینێت یان دوابخرێت بۆ ساڵێكی دیكه، ده‌كرێ سه‌ردانه‌كان وه‌كو خۆی بمینێته‌وه به‌ڵام نمره‌و پێشبركێكان بۆ ئه‌مساڵ نه‌كرێت به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یه‌كێتی مامۆستایان به‌دواداچوونیان بۆ یه‌ده‌گی سه‌رپه‌رشتیاران كرد، كه‌وا بڕیاربوو ناوه‌كانیان به‌رزبكرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری وه‌ربگرن و ده‌ستبه‌كاربن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستاوه ئه‌و بابه‌ته راگیراوه بۆ كاتێكی نادیار.
له‌هه‌مان رۆژ، شاندی یه‌كێتی مامۆستایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بنه‌ڕه‌تییان كرد‌و باسیان له‌چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌مامۆستایان كرد به‌تایبه‌ت ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه باس له‌گۆڕینی وه‌زیفی ده‌كات له پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ری بۆ مامۆستایه‌تی، ئه‌و فه‌رمانه چه‌ند خاڵێكی قورسی تێدایه له‌وانه ده‌بێ كۆی نمره له‌سه‌رووی 70 بێت، و ته‌مه‌نیان له‌خوار 45 ساڵییه‌وه بێت، بۆیه یه‌كێتی مامۆستایان داوایان كرد كه ئه‌و دوو مه‌رجه لاببردرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین فه‌رمانبه‌ر له‌و بڕیاره سوودمه‌ند بن.
هه‌روه‌ها شاندی یه‌كێتی مامۆستایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاماده‌یی و پیشه‌ییه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌ردانی به‌شی مۆڵه‌ت كرا، كه تیایدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر مامۆستایانی ده‌رچووی كۆلیژی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ناویان به‌رز بكرێته‌وه وه‌كو ئه‌و مامۆستایانه‌ی بێ مۆڵه‌ت خوێندوویانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌كو مامۆستا به‌رده‌وام بن و كێشه بۆ بڕوانامه‌كانیان دروست نه‌كرێت.
Comments