top of page

گەیشتنی شاندێکی باڵای ڕێکخراوی پەروەردەیی عەرەبی بۆ هەولێر ئەمڕۆ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدرێ

رۆژی پێنجشەممە  رێكەوتی ٧-٩-٢٠٢٣، شاندێکی باڵای ڕێکخراوی پەروەردەیی عەرەبی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە شاری هەولێر بەمەبەستی هەماهەنگی و بۆ پەرەپێدان و گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەكە. شاندیڕێکخراوی پەروەردەیی عەرەبی لەلایەن (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبیسکرتاریەتی یەکێتییەوە پێشوازی لێکرا. شاندەكە بە سەرۆکایەتی بەرێز (جەمال ئەدیب ئەلحسامی) سەرۆکی ڕێکخراوی پەروەردەییعەرەبی و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لە وڵاتانی تونس، لوبنان، بەحرەین، فەلەستین و جەزائیر پێكهاتبوو.

سەبارەت بەم سەردانەیان، مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند كە: "دوای گەیشتنی شاندیرێكخراوی پەروەردەی عەرەبی وابڕیارە رۆژی ٨-٩-٢٠٢٣ بۆنەیەکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە شاندی ڕێکخراوی پەروەردەیی عەرەبی لەمەکتەبی سکرتاریەتی لە هەولێر ڕێکدەخرێت و پاشان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش ئەنجام دەدرێت ولەگەڵ چەند چاڵاكی و سەردان و هەروەها گفتوگۆی زیاتر ئەنجام دەدرێت".


Comments


bottom of page