top of page

گورزێك لە كاری سەرپەرشتیاری

كاری سەرپەرشتیاری وەك بەشێك لە پرۆسەی پەروەردەو فێركردن هەر لەمێژووی پرۆسەكەوە تا ئێستا كاریگەری بەرچاوی هەبووە ،بەتایبەتیش لە رووە پسپۆرییەكەی كە ئاراستەكارێكی دروستی وتنەوەی وانەی بەمامۆستا داوە ،هەركاتێكیش پلەی سەرپەرشتیاری راگەیەنرا بێت پسپۆری و شارەزایی مامۆستاكەو ساڵانی خزمەتی لەو وانەیە لە مەرجە لەپێشینەكان بووە ،سەرپەرشتیاری بەتوانای پسپۆر مامۆستای بەتوانای پێگەیاندووە، هیچ گومانیش لەوەدا نییە كە ئێستاش مامۆستا بەتواناكان قەرزاری سەرپەرشتیارە بەتواناكانن.

ئەگەرلە كاری پەروەردە ئیدارەو كارگێڕییەكەی گرنگ و پێویست بێت ئەوا ناو پۆلەكەی دە هێندە گرنگە و بنەمای پەروەردەی تەندروستە ،هەڵبەت مەبەستم نییە بڵێم كارگێڕی گرنگ نییە ،بەڵام ناو پۆل گرنگترە.

بەداخەوە لە ئێستادا كەچەند پلەیەكی سەرپەرشتیاری ڕاگەیەنراوەوژمارەیەكی زۆر مامۆستا داواكاری پێشكەشكردووە كە هەندێكیان نەك لە قوتابخانەكان نین بەڵكو لە پەروەردەكان و ناو وەزارەتیشن، لە هیچ مەرج و پێو دانگێكی ئاماژە بۆ پسپۆری ناكات و گرنگ نییە بەلایەوە، لە كاتێكدا ئەگەر ساڵانی رابردووپسپۆڕی پێویست بووبێت ئەوا ئێستا دەجار لە ساڵان پێویستترە ، لەبەر ئەوەی ژمارەیەكی زۆر مامۆستای وانەبێژ هەیە كە بۆپرسیارێك نازانن روو لە كوێ بكەن ، ئەوە جگە لە مامۆستایانی قوتابخانە ناحكومییەكان كەبەشێكی زۆریان ئەگەر بەتواناش بن هێشتا پێویستیان بە سەرپەرشتیاریكی پسپۆر هەیە كە ساڵی جارێك سەردانیكردن پرسیاری لێبكەن وئاگاداری ئەوە بن كە وانەوتنەوە لە قوتابخانە ناحكومییەكان چۆن ئەگوزەرێت، بۆیە لە ئێستادا تاكە شت ئەوەیە لە دوای تاقیكردنەوەكان ئەولەویەت بدرێت بە خاوەن ئەزموونەكان لە كاری مامۆستایەتی و پسپۆری دەگمەن كە هەمیشە پەروەردە كێشەی كەمی هەیە نەك بەیەك جار هەموو سەرپەرشتیاران بە خزمەتێكی كەم لەپیشەی مامۆستایەتی ولە فەرمانبەریەوە بگەیەنێتە كاری سەرپەرشتیاری ئەم كارەش نەك سەرپەرشتیاری بەتوانا بەرهەم ناهێنێت بەڵكو كاری سەرپەرشتیاری لەكاری برەو دان بە زانستەوە دەگۆڕێت بۆكاری فەرمانبەری.



رۆشنا عەلی


4 views0 comments

Comments


bottom of page