ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ۱۷ی٥ی۲۰۲۳، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و نوێنەری وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ژمارەیەک لە سەرۆکی زانکۆکانی کوردستان و عێراق و بریکار و راوێژکار و بەرێوەبەری گشتییەکانی وەزارەت و پەروەردەکان و یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردە و بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاکان، بەشداری لە کۆنفرانسی(2023 -ICET) بۆ پەروەردە و فێرکردن کەلەلایەن قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە شاری هەولێر رێکخرابوو، ئەنجامدرا.
شایەنی باسە لەم کۆنفراسەدا ٥ هەزار بەشداربوو له ۷۰ وڵاتی جیاواز خۆیان تۆمار کردووە، کە بەشێوەی ئۆنلاین بەشدار دەبن، ههر لهم کۆنفراسەدا ٤٦ وتاربێژ و ٤٦ سیمینار بەشێوەی ئۆنلاین بەسێ زمانی جیاواز پێشکەش دەکەن.
کۆنفرانسەکە تیشک دەخاتە سەر نەوەکانی Z&Alpha لە پرۆسەی پەروەردە دا ، ئەم کۆنفرانسە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەدەوام دەبێت لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەکۆتاییدا لەلایەن وەزیری پەروەردە خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئامادەبووان.
Comments