top of page

"ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەندیکای مامۆستایانی تورکیا بۆ پەروەردە و گەشتیاری"

لە پەراوێزی لوتکەی عەرەبی کە لە ٢٧-٢٨ی ئاب لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان-عێراق دانیشتنێکی بەرهەمداریان لەگەڵ بەڕێز ڕەمەزان چاکیرچی جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی سەندیکای مامۆستایان لە تورکیا ئەنجامدا ، لە بارەگای سەندیکا.

لە میانی دانیشتنەکەدا، بنەمای ڕێککەوتن لەسەر هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوولا لە بابەتە پەروەردەییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا کرا. هەروەها میکانیزمێکی هاوکاری لە نێوان هەردوولادا دانراوە، کە بریتییە لە دابینکردنی هۆتێلی گەشتیاری بۆ مامۆستایانی گەشتیاری، جگە لەوەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان و عێراق سوودمەند دەبن لەو داشکاندنانەی کە سەندیکاکە لە تورکیا بەدەستی هێناوە لە بوارەکانی گەشتیاری و پزیشکیدا، هەروەها وەک لە بواری خوێندن لە زانکۆکانی تورکیا.


bottom of page