top of page

ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پەروەردە.



ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ۲۷ی۲ی۲۰۲۳ بەچاودێری "ئالان حەمەسەعید ساڵح"وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەت و راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوان و یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەرپەرشتیاران و وەرزشوانان، وەزارەتی پەروەردە یانەی وەرزشی پەروەردەی بەفەرمی ڕاگەیاند.

لە مەراسیمەکەدا وەزیری پەروەردە ، وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و گوتی وەرزش یەکێکە لە بوارە گرنگەکانی ژیان و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەخزمەت کردن بە لاوان و گەنجانی وڵات، وەزارەتی پەروەردەش وەک خاوەنی گەورەترین سەرمایەی مرۆیی بەتایبەتیش لە ئاستی قوتابیان و خوێندکاران توانایەکی مرۆیی باشی هەیە کە لە چوارچێوەی یانەیەکی وەرزشی کۆبکرێتەوە، ووتیشی سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە هاوکارمان بوون لە پێدانی ڕەزامەندی، بەتایبەت وەزارەتی ڕۆشەنبیری کە ئەو یانەیە گرنگییەکی بەرچاوی دەبێت لە داهاتوو وە ڕاشی گەیاند بە دیاریکردنی بەڕێوەبەر و جێگر و ئەندامانی تری یانەکە.

لەکۆتاییدا سوپاسی ئامادەبووانی کرد هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.




2 views0 comments

Comentarios


bottom of page