top of page

ڕۆژی مامۆستایان لەهەموو لایەک پیرۆزبێت

ڕۆژی 5ی10 به ڕۆژی جیهانی مامۆستایان و ڕۆژی 6ی10 بە ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان ناسراوە، بەم بۆنەیەوە رێكخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی داوا لە حكومەتەكان دەكات كە گرنگی بەبەهای مامۆستایان بدەن، هەروەها یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رۆڵی مامۆستایان بەرز دەنرخێنێت و جەخت لەسەر داواكاریی و مافەكانی مامۆستایان دەكاتەوە.

مامۆستایان و هەڵگرانی چرای زانست و زانیاری.. ڕێکخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی کە گەورەترین رێكخراوی جیهانییە بۆ داكۆكیكردن لە مامۆستایان بەم بۆنەیەوە داوا لەسەرجەم وڵاتان دەكات كە گرنگی بە دەنگ و بەهای مامۆستایان بدەن و وەبەرهێنان لە پیشەی مامۆستایان بكەن و كوالێتی پەروەردەی گشتی بەرەوپێش ببەن.

هەر بەم بۆنەیەوە دروشمی (بەهادان بە دەنگی مامۆستایان و بەرەو گرێبەستێكی كۆمەڵایەتی نوێ بۆ پەروەردە) هەڵگرتووەو ئەم دروشمەش گوزارشت لە پێویستی پاڵپشتیكردنی مامۆستایان دەكات لەرێگەی باشتركردنی بارودۆخی كاركردنیان و بەشداریكردنی كاریگەرانە لەبڕیارەكانی پەیوەست بە پرۆسەی خوێندن.

هەر بەم بۆنەیەوە یەکێتی مامۆستایانی كوردستان جەخت لەسەر داواكاریی و مافەكانی مامۆستایان دەكاتەوە هەروەكو لەدەقی بەیاننامەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا بەبۆنەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن هاتووە كە داوادەكات:-

1-چارەسەركردنی كێشەی مووچە و پێدانی بەشێوەیەكی مانگانە لەكاتی خۆی.

2-داواكارین بەزووترین كات پلەبەرزكردنەوە مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.

3-وێرای پیرۆزباییمان لە مامۆستایانی وانەبێژ بەبۆنەی بوونیان بە مامۆستای گرێبەست داواكاریشین كە بەیەكجاری بەهەمیشەیی بكرێن.

4-هەموو هەولێك بدرێت بۆ ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش لەهەموو ئەو پێشینانەی لە بانقە فەرمییەكان دەدرێت لێیەوە سوودمەند بن.

5- بەزووترین كات زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران دابەش بكرێت و راستەوخۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆیان.


لەكۆتاییدا جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایانی جیهان بەگشتی و مامۆستایانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین و رۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندنی نەوەکانی

گەلی کوردستان بەرز دەنرخێنین.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان .

مەکتەبی سکرتاریەت

5_10_2024



Commenti

Impossibile caricare i commenti
Si è verificato un problema tecnico. Prova a riconnetterti o ad aggiornare la pagina.
bottom of page