یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەبۆنەی (٢٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان جوانترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
بەم بۆنەیەوە وێرای پیرۆزباییمان، خەبات و تێكۆشانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان بەرز دەنرخێنین، و دووپاتی دەكەینەوە كە بەیەكریزی و بەیەكهەلوێستی لایەنە سیاسییەكان زۆرترین دەستكەوت و خزمەتی زیاتری خەڵكی كوردستان بەدی دێت.
هەروەها دەخوازین كۆمەڵی دادگەریی بەردەوام بێت لە كارو خەباتی خۆی و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان لایەنەكان و بڵاوكردنەوەی ئاشتەوایی و تەبایی و كاری هاوبەش لەپێناو تێپەراندنی ئەو كۆسپ و ئاڵنگارییانەی دێنە پێش پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر بەردەوامبوونی و پتەوكردنی پەیوەندییەكانمان دەكەینەوە، جارێكی دیكە پیرۆزبایتان لێدەكەین و هەر شاد و سەركەوتوو بن.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
Comments