top of page

پەیامی یەكێتی مامۆستایان بەبۆنەی ساڵی نوێی ٢٠٢٥

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Dec 31, 2024
  • 1 min read

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وێرای پیرۆزبایی ساڵی نوێی ٢٠٢٥، دەخوازێت ساڵی نوێ ببێتە ساڵی سەقامگیری و ئاشتەوایی و باشتربوونی بارودۆخ و گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران.

هەروەها هیوادارین ساڵی نوێ بكرێتە دەرفەت بۆ تێپەڕاندنی کێشە و قەیرانەکان و هێنانەکایەی ژیانێکی شایستە بۆ سەرجەم هاووڵاتیان. لێرەوە داوا لە هەردوو حكومەتی عێراقی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، كەوا كۆتایی بەكێشەو ناكۆییەكانیان لەبواری بوودجەی و مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بهێنرێت و چیتر مامۆستایان لەچاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەكانیان نەبن. هەروەها داواكارین بەزووترین كات دەست بكرێت بە دابەش كردنی مووچەكانی مانگی ١١ و ١٢ەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

٣١-١٢-٢٠٢٤



Comments


bottom of page