پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Dec 11, 2024
- 1 min read
بە بۆنەی ( 72 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و گشت ئافرەتانی کوردستان دەکەين و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازين.
هیوادارین یەكێتییەكەتان لەتێكۆشان و بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی ئافرەتان بەردەوام بێت و ساڵیادی ٧٢ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان ببێتە مایەی هاتنەدی ئامانج و داخوازییەكانتان.
لەكۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردولا دەكەینەوە دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەمیشە سەركەوتوو بن.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
١١-١٢-٢٠٢٤

Kommentare