top of page

پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Mar 8
  • 1 min read

سڵاوی رێز و خۆشەویستی

بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنان ٨ی مارس، بە ناوی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە هەموو مامۆستا و فەرمانبەرە ئافرەتەکان دەکەین کە بە دڵسۆزی و ماندووبوونێکی بێوچان لە پێناوی پەروەردەکردنی نەوەی داهاتوو و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو کار دەکەن.

رۆڵی ژنان لە بواری پەروەردە و فێرکردندا رۆڵێکی بێ وێنە و گرنگە. ئێوە رۆشنایی و هیوا دەبەخشن بە نەوەکانی داهاتوو لە پێناوی گەشەپێدانی کۆمەڵگا و باشترکردنی سیستەمی پەروەردە هەوڵ دەدەن.

لەم بۆنەیەدا، جەخت لەسەر پشتگیری یەکێتی مامۆستایان بۆ مافەکانی ژنان و ئافرەتان دەکەینەوە. هەروەها بەڵێن دەدەین کە بەردەوام بین لە داکۆکیکردن لە مافەکانتان و هەوڵدان بۆ باشترکردنی هەلومەرجی کارکردنتان.

جارێکی تر رۆژی جیهانی ژنان پیرۆز دەكەین و هیوای سەرکەوتن و بەختەوەریتان بۆ دەخوازین.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

مەکتەبی سکرتاریەت

٨ی مارس ٢٠٢٥



Comments


bottom of page