پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Dec 24, 2024
- 1 min read
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستیانانی کوردستان و عێراق دەکات و هیوای جەژنێکی ئارام و ئاسوودەیان بۆ دەخوازێت.
ئاشکرایە هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی بەیەکەوەژیانی ئایین و نەتەوەکان و هەموولایەک لەسایەیدا هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی دەکەن.
هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان.
دووبارە ئەم یادە پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدابن .
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
2024/12/24

Comments