top of page

‎پەرتووکی پەرەپێدان لە لەنووسینی شارەزای بواری پەروەردە، م سەدرەدین زرار کەوتە بەر دیدی خوێنەران

ئێوارەی سێشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٨/٨ لە مەراسیمێکی شایستەدا،

پەرتووکی پەرەپێدان و کارگێڕی جۆریی لە قوتابخانە لەنووسینی شارەزای بواری پەروەردە، مامۆستا سەدرەدین زرار خۆشناو کەوتە بەر دیدی خوێنەران. کتێبەکە لە چوار بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم باس لە ڕۆلی بەڕێوەبەری قوتابخانە لە دەسپێکی ساڵی خوێندندا، لەبەشی دووەمدا بەناونیشانی قوتابخانە یەکەیەکی بنەڕەتییە بۆ پەرەپێدانی پەروەردە باس لە چەند ڕۆلی قوتابخانە کراوەبۆ پەرەپێدانی پەروەردەیی و لە بەشی سێیەم کارگێڕی جۆری باسی لێوەکراوە و لەبەشی کۆتاییدا بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن لەکاری قوتابخانەییدا باسی لێوەکراوە.

نووسەر باسی لەوە کرد، جگە لەو بەرێزانەی کە بەڕێوەبەرن، ئەوانەی کە تازە ئەرکی بەڕێوەبردنی قوتابخانە لەئەستۆ دەگرن، دەتوانن سوود لەم پەرتووکە وەربگرن.

سەدرەدین خۆشناو سوپاس ڕێکخراوی فاخیر مێرگەسۆری پەروەردەیی کرد کە یارمەتیدەربوون بۆ چاپکردنی ئەم پەرتووک و رێکخستنی مەراسیمی واژۆکردنی پەرتووکەکە.



Kommentare


bottom of page