رۆژی ٩-٧-٢٠٢٤،لەمەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پێشوازیكرا لە مامۆستا ئامەد كەركوكی كە یەكێكە لە مامۆستا چالاكەكانی سنووری پەروەردەی كەركوك كە خاوەن بیرۆكەی جوانی پەروەردەو فێركردنی منداڵانە.
مامۆستا ئامەد لەماوەی رابردوو بەشداریكرد لەخولێكی راهێنان كە لەلایەن یەكێتی مامۆستایان بۆ ژمارەیەك مامۆستا بەرێوەچوو. بۆ ئەم مەبەستە وێنەیەكی یادگاری ئەم خولەی پێشكەشی مەكتەبی سكرتاریەت كرد، هیوای سەركەوتن بۆ مامۆستا ئامەدو تێكرای مامۆستایان دەخوازین.
Comments