top of page

پیرۆزبای مەکتەبی سیاسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پ.د.ک بەبۆنەی ساڵیادی (ی.م.ک).

بەڕێزان: سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان...

ئەمڕۆ (٦١) ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان ، ئەو ڕێکخراوەی هەمیشە بەشێکی گرنگ و دانەبڕاوی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بووە، هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا سەکۆ و بڵندگۆیەکی بەرز بووە و دلێرانە و پیشەییانە داکۆکی لە مافی مامۆستایانی کوردستان کردوە.

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە ژێر ڕاسپاردە و ڕێنمایی باوکی ڕووحی گەلەکەمان (بارزانی نەمر) لە (١٥/٥/١٩٦٢) هاتە دامەزراندن، هەر بۆیە هەمیشە لە بەرەی گەل بووە، لەگەڵ ئەوەشدا دامەزراوەیەکی گرنگی پەروەردە و زانست بووە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی خوێندەوار و هۆشیار و بە ئاگا.

لەم بۆنە پیرۆزەدا بەناوی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێر و مەکتەبی سکرتاریەت و لیژنەی تەنفیزی و تەواوی مامۆستایانی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارین وەک هەمیشە پیشەییانە و نیشتمانیانە لە خزمەتی مامۆستایان و پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بن.

مەکتەبی سیاسی

بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پ.د.ک

١٥/٥/٢٠٢٣


Comments


bottom of page