top of page

پیرۆزبای قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و هەموو مامۆستایانی کوردستان دەکەم.

یەکێتی مامۆستایان خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازییە، چ وەک بەشداریکردن و رۆڵی گرنگی لە خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەکەماندا و چ وەک ئەرکی پیشەیی خۆی لە پەروەردەکردنی چەندین نەوە و داکۆکیکردن لە مافی مامۆستایاندا.

گومانی تێدانییە کە ئەرکی یەکێتی مامۆستایان لەم قۆناغەدا قورسترە لە هەر قۆناغێکی دیکە، بەوپێیەی داهاتووی وڵاتەکەمان بەندە بە پەروەردەکردنی نەوەیەکی زانستخوازی نیشتمانپەرەوەرە و بۆ ئەمەش پێویستە یەکێتی مامۆستایان رۆڵی کارا ببینێت لە پێداچوونەوە بە سیستمی پەروەردە و گەشەپێدانی زیاتری پەروەردەی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە هەموو مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ رێکخراوەکەتان دەخوازم.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران


Comentarios


bottom of page