یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان بەردەوامن لە ئەنجامدانی پڕۆژەی سەد سیمینار بۆ ناوەندەکانی خوێندن.
لەم چوارچێوەدا ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 19-11-2023 لەسنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات لە قەزای خەبات پڕۆژەی سەد سیمینار بەردەوامی هەبوو سەرەتا بەئەنجامدانی سیمینارێك لەلایەن مامۆستای سەرپەرشتیار (هیوا احمد خضر)
لەسەر بابەتی (هاوسەنگی دەروونی و خۆبەدورگرتن لەهەموو ئەوشتانەی کەدوورت دەخاتەوە لە ئامانجە باڵاکانت) ئەنجامدرا كە ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە قوتابیانی ئامادەیی شەهید تارای کچان.
لە هەمان کات هەردوو ڕێنمایکاری پەروەردەیی ( ئەژین حسن و مهاباد صلاح الدین) سیمنارێکیان ئەنجامدا لە دواناوەندی کوردیاری کچان لەسەر بابەتی خەمۆکی، هەروەها سیمنارێک لەلایەن ئالان علی صالح ڕێنمایکاری پەروەردەیی لە ئامادەیی خەباتی نوێی کوڕان ئەنجامدرا كە تایبەت بوو لەسەر بابەتی مافی مڕۆڤ و ژینگەو تێکەڵ کردنی بەپەروەردە.
جێگەی خۆیەتی سوپاسی بەرێوەبەری پەروەردی خەبات مامۆستا مەعروف و هەروەها بەرێوەبەری قوتابخانەكان و مامۆستایان بکەین بۆ هاوکاری و هەماهەنگییەکانیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئەنجامدانی سیمینارەكان لەم سنوورە.
Comments