top of page

يەكێتی مامۆستایان یادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆز دەكات

بەبۆنەی ١٦ی ئابەوە، ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وێڕای جوانترین پیرۆزبایی خۆمان، هیوای سەركەوتن بۆ خەبات و تێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەخوازین.

بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین و هیوای بەردەوامی و پێشكەوتن بۆ پارتە تێكۆشەرەكەتان دەخوازین.

رۆڵ و كاریگەری پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ بەرز دەنرخێنین بۆ یەكریزی و یەكدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی كوردستان.

لەكاتێكدا یادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەینەوە، هیوادارین پارتە تێكۆشەرەكەتان بەردەوام بێت و رۆڵی كاریگەرو مەزن ببینێت بۆ یەكخستنی نێوماڵی كوردستان و یەكریزی نێوان لایەنەكان.

لەكۆتاییدا دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و جەخت لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەینەوە.

هەر شاد و سەركەوتوو بن.


یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

مەكتەبی سكرتاریەت

١٦-٨-٢٠٢٤


Comentarios


bottom of page