top of page

وەفدی قوتابخانەكانی ئیشق و نیلۆڤەر سەردانی مەكتەبی سكرتاریەت دەكات

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Feb 9
  • 1 min read

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٩-٢-٢٠٢٥ وەفدێكی بەرێوەبەری گشتی قوتابخانەكانی ئیشق و نیلۆفەر لەهەولێر سەردانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیان كردو لەلایەن بەرێز مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت بە گەرمی پێشوازی لێكران.

لەدیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەسەر رەوشی پەروەردەو خوێندن و هەروەها تاوتوێی رەوش و گوزەرانی مامۆستایان كردا.

دواتر لەلایەن بەرێوەبەری گشتی قوتابخانەكانی ئیشق بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەبۆنەی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی پەروەردەیی سەبارەت بە قوتابخانەكانی ئیشق و نیلۆڤەر كە لەلایەن كۆمپانیای ستیرلینگ سەرپەرشتی دەكرا.

جێگەی باسە كۆنفرانسی ICET 2024 بەبەشداری زیاتر لە ٣٠٠ نوێنەرو ٢٧ زانكۆی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەبۆنەی یادی ٣٠ ساڵەی قوتابخانەكانی ستیرلینگ بەرێوەچوو.



Comments


bottom of page