بەئامادەبوونی شاندێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەشاری بەغدا وۆركشۆپی پەروەردەیی بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو ئەمڕۆ بەدەركردتنی ژمارەیەك راسپاردە كۆتایی بە كارەكانی هێنا.
ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی ٧-٥-٢٠٢٤، لەدووەم رۆژی وۆركشۆپی (پەروەردەی گشتی باش بۆ وانەوتنەوە) كە لەلایەن سەندیكای مامۆستایانی عێراق بەهاوكاری رێكخراوی پەروەردەیی نێودەوڵەتی و بەهەماهەنگی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەرێوەچوو، لەمیانەی وۆركشۆپەكە تیشك خرایە سەر چەند بابەتێكی پەروەردەیی و دواتر ژمارەیەك راسپاردە خرایە بەرباس، هەروەها گفتوگۆ كرا لەسەر باشتركردنی كوالێتی پەروەردەیی و پاڵپشتیكردنی سەندیكاكان و هەوڵدان بۆ بەرەوپێشبردنی رەوتی خوێندن و پەروەردە لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
لەكۆتاییدا كۆمەڵێ ڕاسپاردە خرایەروو بۆ ئەم مەبەستە وابڕیارە ئەم راسپاردانە لەرێگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کاری لەسەر بكرێت و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار بكرێت، بۆ دڵنیابوون لە خزمەتكردنی پەروەردەی گشتی و زیادكردنی بوودجەی تەرخانكراو بۆ ئەو مەبەستە، كە دەبێتە هۆی پێشكەوتنی زیاتر لە كوالێتی پەروەردە، و پاراستنی مافی مامۆستایان و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە خوێندنی كوالێتی بەرز، بەگوێرەی راسپاردەكانی ئەم وۆركشۆبە وابڕیارە لەماوەی ساڵێك كار لەسەر ئەم خاڵانە بكرێت.
شایەنی باسە شاندی یەكێتی مامۆستایان پێكهاتبوو لەبەڕێزان مامۆستا احمد صابر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و م. عطا احمد جێگری سەرۆک و م.ئاودێر مەربین و م.اسماعیل حسین و م.خالد مصطفی ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت.
Comments