ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی ڕێکەوتی 2-9-2024 لە مۆزەخانەو ئەرشیفی پەروەردەیی هەولێر چلەی ماتەمینی و مێزی یادو یادەوری مامۆستاو پەروەردەکار (فوئاد حەمید ذەنون) بەرپرسی پێشووتری لقی هەولێری یەکێتی مامۆستایان بەرێوەچوو.
ئەم یادە بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و مامۆستا لقمان سعید بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و پەروەردەكاران و كەسوكاری مامۆستای خوالێخۆشبوو و میوانان بەرێوەچوو.
كە تیایدا چەند وتارێك لەبارەی ژیان و خەباتی مامۆستا و وێستگەكانی تەمەنی خوالێخۆشبوو مامۆستا فوئاد خرایەروو هەروەها كۆمەڵێ وێنەی یادگاری مامۆستا نمایش كراو لەكۆتاییدا مێزی یادویادگارییەكانی مامۆستا فوئاد لە مۆزەخانەو ئەرشیفی پەروەردەیی هەولێر دانرا.
جێگەی باسە خوالێخۆشبوو مامۆستا فوئاد حمید یەكێك بوو لە كەسایەتییە دیارەكانی نێو بواری پەروەردەو هەروەها خەباتی شاخ و لەوێستگەكانی ژیانیدا وەكو بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو سەرۆكی لقی مامۆستایانی هەولێرو بەرێوەبەری ژمارەیەك قوتابخانەی دیاری شارو شاخ بووە.
ความคิดเห็น