لەیەكەم رۆژی دیداری ئاشتی پێشنیاركرا بابەتی مووچە تێكەڵ بەملمڵانێی سیاسی نەكرێت
پێدانی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران سەقامگیری و ئاشتی كۆمەلایەتی دەهێنێتە ئاراوە
-
دیداری ئاشتی له‌عێراق بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێ رێكخراوی مه‌ده‌نی تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێك ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ڕۆژی 8-2-2024 مامۆستا (ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی) سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و خاتوو حه‌سیبه مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت به‌شداربوون له (دیداری ئاشتی لە عێراق) كه بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەشاری هەولێر لە ئوتێلی چوارچرا به‌رده‌وام ده‌بێت، كه تیایدا نزیكه‌ی 40 رێكخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە شاری بەغداو خوارووی عێراق هاتوون لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لەشاری هەولێر دیدارێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ئاشتی کۆمەلایەتی ئه‌نجام ده‌درێت. له‌میانه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، ژماره‌یه‌كی بابه‌تی گرنگ پێشكه‌شكرا، مامۆستا (ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی) سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بابه‌تێكی به‌ناونیشانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی و پرۆگرامه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌نموونه، هه‌روه‌ها خاتوو شیرین ئامێدی بابه‌تیكی بەناونشیانی رۆلی کۆمەلگەی مەدەنی لە بەدەستهێنانی ئاشتی پێشكه‌شكرد، هه‌روه‌ها دکتۆر قادر سەرۆکی بزاڤی ئاشتی ناوخۆ، بابه‌تێكی بەناونیشانی رۆلی بزاڤی ناوخۆ لە بەدەستهێنانی ئاشتی لە هەرێمی کوردستان پێشكه‌شكرد.
هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م دیداره‌دا، ده‌ستكرا به‌كۆكردنه‌وه‌ی راسپارده‌و پێشنیاره‌كان، يەكێك لەو خاڵانەی كە توانرا پەسندبكرێت ئەوەبوو كە نابێ مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێمی كوردستان تێكەڵ بە ملمڵانێی سیاسی بكرێت، و بەزووترین كات مووچەكانیان لەلایەن حكومەتی عێراق رەوانەبكرێت، تا هەمواری دەستووری عێراق مانگانە مووچە رەوانەبكرێت، هەر لەم دیدارە داواكرا كە فشار بخرێتە سەر ئەندام پەرلەمانەكان لەبەرئەوەی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی دەهێنێتە ئاراوە.
Comments