شه‌هیدانی په‌روه‌رده‌و فێركردن شه‌هید مامۆستا (به‌هرام جه‌میل) له ئاماده‌یی رزگاری و قوتابی (رزگار ره‌سول) له ئاماده‌یی كوردستان سه‌رمه‌شقی شه‌هیدانی ئازادكردنی شاری هه‌ولێر، له‌م یاده سڵاو ده‌نێرین بۆ گۆڕی پیرۆزیان و یادی راپه‌رینی شاری هه‌ولێر له‌هه‌موولایه‌ك پیرۆز بێت.
كورته‌یه‌ك له‌ژیاننامه‌ی شه‌هید مامۆستا به‌هرام جه‌میل: ناوی تەواوی (بەهرام جەمیل حەسەن گەردی) ساڵی (١٩٥٢) لەگوندی (گردجوتیار) سەر بە دەڤەرەی بەرانەتی لە خێزانێکی چەوساوەو خەباتگێڕ لە دایكبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی هەر لە هەولێر تەواو کردووە لەساڵی ( ١٩٧٠) لە زانکۆی بەغدا لە کۆلێژی پەروەردە بەشی بایۆلۆجی وەرگیراوە برای هونەرمەند (قەرەنی جەمیل و برای شەهیدی غەدر هاشم جەمیل) بوو. دوای تەواوكردنی كۆلێژ لە هەولێر بووەتە مامۆستا وەك مامۆستایەکی شۆڕشگێڕ‌و کورد پەروەر هەموو کات هانی قوتابیانی داوەو بیری شۆڕشگێڕی لە مێشکی قوتابیاندا چەسپاندووە لە زۆربەی قوتابخانەکان مامۆستا بووە دوا قوتابخانە لە ئامادەیی ( ڕزگاری )بووە.
لەڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 مامۆستا به‌هرام بەگیانێکی شۆڕشگێڕانە وەك پێشمەرگەیەكی لەخۆبوردوو شانبەشانی پێنووسەکەی شاڵاو دەباتە سەرمۆڵگەکانی ڕژێم و بەوپەڕی گیانفیدایی قارەمانیەکی زۆر ئەنجام دەدات و بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لەبەردەم (مديرية الأمن الشمالي) کەئێستا شوێنەکەی (قوتابخانەی شەهید بەهرام)ە بەسەختی بریندار دەبێ هەربەبریندارییەوە بەردەوام دەبێ تا شەهید دەبێ لەکاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی ١١_٣_١٩٩١ بەخوێنی گەشی ئەم مامۆستا شەهیدە لاپەڕەیەکی تری مێژووی پڕ لەشانازی و خەباتگێڕی دەڕازێنێتەوە و دەچێتە ڕێزی کاروانی شەهیدانی پڕ سەروەری و ڕێگای ئازادیخوازی کوردستان و دەبێتە یەکەم مامۆستای شەهیدی ڕاپەرین .
هه‌موو ساڵێك له 11-3 لەیادی ڕاپەرینە مەزنەكەی ساڵی ١٩٩١و ئازادكردنی شاری هەولێر یادی ئه‌م شه‌هیدانه ده‌كرێته‌وه و سڵاو‌و دروود ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی بهرزهفریان و تاجه گوڵینه‌ی وه‌فا و رێز له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان داده‌نێین و سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ گلگۆی شه‌هیدان داده‌نوێنین.
コメント