top of page

‎مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی (ی.م.ک) پیرۆزبای لە مامۆستایان دەکات

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دا، پیرۆزبایی لە سەرۆك و سكرتارییەت و گشت مامۆستایانی كوردستان دەكات و دەڵێت، "یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، لەگشت قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی خۆیدا رۆڵی مەزنی گێڕاوە و پشتیوانی تەواوی داوا رەواكانی مامۆستایان دەكەین".

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی

لەساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستاندا، پیرۆزبایی لە سەرۆك و سكرتارییەت و گشت مامۆستایانی كوردستان دەكەین.

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ،لەگشت قۆناغەجیاجیاكانی خەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی خۆیدا رۆڵی مەزنی گێڕاوە ولەخەباتی نەتەوایەتی و رزگاریخوازی گەلەكەشماندا هەمیشە سەرقافڵەو پێشەنگ بوون و لەسەنگەری بەرگریداچەندین قوربانیان بەخشیوە بەگەل ووڵات.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک چۆن لەگەرمەی خەباتی پێشمەرگایەتی شاخ ولەناوچە ڕزگارکراو و ئازادەکانی سنوری دەسەڵاتیدا شانبەشانی ئەرکی پێشمەرگایەتی هەلێکی گونجاوی بۆکاری ڕێکخراوە پیشەییەکانیش ڕەخساندبوو، لە ئەمڕۆی حوکمڕانی شاریشدا زیاترو باشتر پشتگیری لە ئامانج و داواکارییەکانی ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات بۆداكۆكی كردن لەمافەكانی گشت مامۆستایان و برەودان بەبواری پەروەردەوخوێندن و زانست لەكوردستاندا .

هەرلەم یادەدا پشتیوانی تەواوی داوا ڕەواكانی مامۆستایان دەكەین،بەتایبەت لەبەرزركرنەوەی پلەوگێرانەوەی پاشەكەوت و زیادكردنی مووچەی خانەنشینی و دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانێكی سەربەرزانەبۆیان، هەمووئەمانەبە فاكتەری گەشەو پێشكەوتنی پرۆسەی پەروەردەوزانست دەبینین.

لەم یادەپرشكۆیە سڵاوی ئەمەك و وەفاداری دەنێرین بۆئەومامۆستا تێكۆشەرانەی لە وێستگە جیاجیاكانی خەباتداخزمەتیان كردووەوهەمیشە چرای پەروەردەو زانستیان بڵند راگرتووەودڕییان بەشەوەزەنگی تاریكی داوە.

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


댓글


bottom of page