بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی ٢٩ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی عێراق، ئەمرۆ ٢٤ــی نیسانی ٢٠٢٤ بەڕێز احمد گەرمیانی سەرۆكی (ی.م.ك) بەیاوەری دكتور مهدی قادر خضر ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەت سەردانی ئۆفیسی ھەولێری مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانیان کرد و لەلایەن بەڕێز"ئایدن مەعروف" ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازیکران.
لە دیدارێکدا سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان پیرۆزبایی لە سەرۆکی بەرەو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامانی بەرەی تورکمانی کردو هیوای خواست ئەم یادە ببێتە ھۆی زیاتر پتەکردن و بەهێزترکردنی برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم نەتەوەو پێكهاتهو ئاین و ئاینزاکانی هەرێمی کوردستان.
Comments