top of page

مەراسیمی ناساندنی کتێبی (مامۆستا تێکۆشەرەکانی کوردستان) بەرێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 8_5_2024 مەراسیمی ناساندنی کتێبی (مامۆستا تێکۆشەرەکانی کوردستان) بۆ نووسەر مامۆستا مغدید حاجی لە سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان لەهەولێر بەرێوەچوو.

بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک لە بنەماڵەی مامۆستا تێکۆشەرەکان ئامادەی ئەم مەراسیمە بوون، لەسەرەتای ئەم مەراسیمە م. احمد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان وێرای بەخێرهاتنی میوانە بەرێزەکان دەستخۆشی لە مامۆستا مغدید کرد بۆ نووسینی ئەم کتێبەو بەسەرکردنەوەی ژمارەیەک مامۆستای تێکۆشەر.

دواتر مامۆستا عەبدولواحید محمد جێگری سەرۆکی ی.م.ک وتەیەکی پێشکەش کرد کە تیایدا باسی لەوەکرد کە یەکێتی مامۆستایان هاوکارو پاڵپشتی نووسەر زووە لە نووسینەوەی ئەم کتێبە. دواتر مامۆستا حەمەساڵح فەرهادی پێناسەیەکی کتێبەکەو باسی لە ناوەڕۆکی کتێبەکە کرد.

پاشان مامۆستا مغدید سوپاسی یەکێتی مامۆستایانی کرد و سوپاسی ئەوانەی کرد کە هاوکاریان کردووە لە نووسینەوەی ئەم بەرهەمە.

هەر لەمیانەی ئەو مەراسیمە مامۆستا و شاعیر کازم کۆیی چەند کۆپلە شیعرێکی پێشکەش کرد.

ئینجاسەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ڕێزلێنانێکی تایبەتی پێشکەشی نووسەر مامۆستا مغدید حاجی کرد. لەکۆتاییدا کتێبی مامۆستا تێکۆشەرەکانی کوردستان دابەشی سەر ئامادەبووان کرا.



Comments


bottom of page