top of page

مەراسیمی ناساندنی دوو کتێبلە سەنتەری رۆشنبیری زانكۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و ژمارەیەکی زۆر لە میوانان مەراسیمی ناساندن بۆ دوو كتێب بەرێوەچوو

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Feb 1
  • 1 min read

Updated: Mar 25

رۆژی شەممە ڕێککەوتی ١/ ٢/ ٢٠٢٥ کتێبخانە و ئەرشیفی مومتاز حەیدەری بە هەماهەنگی لەگەڵ (یەکەی بەڵگەنامە مێژووییەکان)ی سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەکادیمی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئامادەبوونی احمد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان و دکتور مهدی قادر خضر و زیاتر لە ٣٠٠ خوێنەر، لە هۆڵی کۆچەر بیرکاردا، مەڕاسیمێکیان بۆ ناساندنی دوو کتێبی پ.د. ئەحمەد حەمەدئەمین سازکرد.

لە سەرەتای مەراسیمەكەدا د. شاڵاو عەبدولخالق، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری و ئەکادیمی زانكۆی سەلاحەدین، بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد، هەروەها سوپاسی مامۆستا مومتاز حەیدەری کرد بۆ هاوکاریکردنی یەکەی بەڵگەنامە مێژووییەکان بە بەخشینی سەدان بەڵگەنامەی دانسقەی مێژوویی، پاشان مامۆستا مومتاز حەیدەری لەلای خۆیەوە بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و وەک کەسێکی کتێبپەروەر بەڵێنی زیاتر خزمەتکردنی کتێب و کتێبدۆستان و ڕۆشنبیری کوردی دا.

دواتر پ.د. ئەحمەد حەمەدئەمین، لە گوتارێکدا باسی لە هەوڵ و قۆناغەکانی ئامادەکردن و نووسینی هەردوو کتێبەکەی بە ناونیشانەكان (بایەخی گۆڤاری k21 وەک سەرچاوەیەک لە نووسینەوەی مێژووی کورد) و (بیبلیۆگرافیای گۆڤاری k21 ) کرد، کە بۆ ماوەی یەک ساڵی تەواو پێیانەوە خەریک بووە و کاتەکانی خۆی بۆ تەرخانکردوون، هەر لەو مەراسیمەشدا هەڵسەنگاندنی هەردوو کتێبەک لەلایەن پ.ی.د. بورهان حاتەم گۆمەتاڵییەوە، بەرپرسی یەکەی بەڵگەنامە مێژووییەکان کرا

لە کۆتایی مەڕاسیمەکەشدا هەردوو کتێبەکە بەدیاری بەسەر ئامادەبوان دابەش كرا.



Kommentarer


bottom of page