شهوی 2024.3.23، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێم و قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەرانی گشتیی تەندروستی و کشتوکاڵ و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری شاری هەولێر، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەییە لە کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی و بڵاوکردنەوە هۆشیاری ژینگەیی، لە هەولێر ڕۆژی جیهانی كاتژمێری زەوی لەلایەن ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگەیی بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی چەند خولەکێک ڕووناکی کارەبا کوژایەوە و مۆم داگیرسێنران.
چالاكی كاتژمێری زەوی چالاكییەكی جیهانیە و بەبەشداری زیاتر لە 150 وڵات، ساڵانە لە سەرانسەری جیهان ئەوڕۆژە لە كۆتا شەممەی مانگی ئازار لەدوای كاتژمێر 8:00ی شەو ئەنجامدەدرێت، مەبەست لەئەنجامدانی ئەو چالاكییە زۆر بوونی ئەو كێشە ژینگەییانەیە كە ڕۆژانە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، بەهۆی كەمی ئاستی هۆشیاری ژینگەیی لە كۆمەڵگەكان، وەک زۆر بەكارهێنانی كارەبا و زۆر بوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لەشارەكان و پیسکردنی شوێنە گشتییەکان و زۆر بوونی ژاوەژاو و پیسبوونی هەوای شارەكان و پیسبوونی سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە و نەبوونی هۆشیاریەکی بەرزی ژینگە پارێزی.
جێگهی باسه مامۆستا ئهحمهد گهرمیانی وهكو سهرۆكی یهكێتی مامۆستایانی كوردستان بهشداربوو لهو چالاكییه بهمهبهستی بهرزكردنهوهی ئاستی هۆشیاری ژینگهیی لهكوردستان.
コメント