top of page

لە گەرمیانەوە نامەیەکی کراوە بۆ وەزیری پەروەردە.

بەڕێزان وەک مامۆستایەک کە 24ساڵە خزمەت بەکایه هەستیارەکە (پەروەردەو فێرکردن) هەنگاوە گۆڕانکاریەکانی وەزارەتی پەروەردە لەم کابینەدا خزمەتی باشی بە خوێندکاران کردوە ، بەڵام بابەتی بڵاوکردنەوەی پرسیارەکان بەڕای متەوازعی بەندە لەڕووی سایکۆلۆژییە کاریگەری نیگەتیفی زۆر تره،دواتریش کات بۆ وڵامدانەوە پرسیارەکان کەمە ، پێشنیار دەکەم بکرێتەچوار کاتژمێر ، چوون زۆرێک لە خوێندکاران گلەیی و سەرنجیان لەوبارەیەوە هەیە بەتایبەت لەتاقیکردنەوەکانی ئەمساڵدا، بەسەنتەرکردنی قوتابی لەپرۆسەی پەروەردا گرنگی و بەهای خۆی هەیه وڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی فێرکردن هەیە، بۆیە لەبەرچاو گرتنی لایەنی دەروونی قوتابیان لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا خاڵیکی جەوهەری و خزمەتێکی باش بە خوێندکاران دەکات، گرنگیشە ئەو مامۆستایانەی چاودێری هوڵەکانن لەلایەن پەروەردەوە ڕێنمایی تایبەتی پەروەردەییان بۆ بنێرێت سەبارەت بە تاقیکردنەوەودۆخی تایبەتی تاقیکردنەوەکان، زۆریش گرنگە ژینگەیەکی ئارام بۆ قوتابیان فەراهەم بکرێت لە نێۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە وەک فێنکەرەوە و ئارامی هوڵەکان... لەگەڵ ڕێزدا...


ساڵح میروەیس

  • ئەندامی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

  • سەرۆکی لێژنەی داکۆکی لە مافی مامۆستایان


7 views0 comments

Comments


bottom of page