لە رۆژی ئاڵای كوردستان یەكێتی مامۆستایان پەیامێك بڵاودەكاتەوە
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Dec 17, 2024
- 1 min read
بەبۆنەی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان (17-12)، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان لەسەرجەم کوردستانییان و ڕێبوارانی ڕێگای پیرۆزی ئەم ئاڵایە دەکەین، ئاڵای كوردستان سیمبوڵی قوربانیدان و سەرفرازییە، پێویستە بۆ بەرزی ئەم ئاڵایە بەردەوام بین لەخەبات و تێكۆشان.
١٧ی ١٢ هەموو ساڵێك رۆژی شەكانەوەی ئاڵای پیرۆزی كوردستانە، لەم رۆژە پیرۆزە سەری رێزو نەوازش دادەنوێنین بۆ سەرجەم شەهیدانی كوردو كوردستان، هەروەها سڵاوی وەفا و ئەمەك دەنێرین بۆ سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەكان و پارێزانی رێگای ئازادی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆراگر. لەپێناو شەكانەوەی ئاڵای كوردستان، كە هێمای خۆراگری و یەكگرتوویی نەتەوەكەمانە، مامۆستایان هەموو ساڵێك یادی ئەم رۆژە بەرز رادەگرن و بەچالاكی جۆراوجۆر یادەكە دەڕازێننەوە.
بەو هیوایەن رۆژی ئاڵای كوردستان ببێتە هۆی یەكریزی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتەو لایەنەكان و ببێتە هۆی ئاشتەوایی سیاسی و كۆمەڵایەتی و هاتنەدی خەونەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و تێپەراندنی سەرجەم قەیرانەكان.
هەر شەكاوە بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
١٧-١٢-٢٠٢٤

Comments