لێدوانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Dec 9, 2024
- 1 min read
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی ٩-١٢-٢٠٢٤ مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان تایبەت بە كەناڵی ٨ باسی لەو هۆكارانە كرد كە بوونەتە رێگر لەبەردەم ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی رێكخراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، هەروەها تیشكی خستە سەر لێكەوتەو كاریگەرەكانی بەرێوەنەچوونی هەڵبژاردن و جارێكی دیكە داوا لەسەرجەم لایەنە بەشدارەكانی ناو رێكخراوی یەكێتی مامۆستایان كرد كە رۆژێك دیاری بكرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
لەتەوەرێكی دیكەی قسەكانیدا، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان باسی لە دواكەوتنی مووچەو كاریگەری دواكەوتنی مووچە كردو هەلوێستی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەوبارەیەوە خستەڕوو هەروەك هەفتەی رابردوو یەكێتی مامۆستایان بەیاننامەیەكی ناڕەزایی لەوبارەیەوە بلاوكردەوە.

Comments