ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/٥/٣٠ وەفدێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی بەڕێز (کاک شێخ کاوە) جێگری پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا چەن بابەتێک تاوتوێ کران لەوانە پرۆسەی دابەش کردنی زەویەکانی مامۆستایان ئەوانەی فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەیە لە ساڵی ٢٠٠٥ کە ژمارەیان نزیکەی (٢٨٠) مامۆستا لەشاری هەڵەبجە ، ئێمە وەکو لقی هەڵەبجە بەردەوام لەسەر خەتین بۆ ئەو بابەتەو لەهەرشوێنێک دەرگایەک شک بەرین تەقەی لێ ئەدەین تاوەکو مامۆستایان بەو مافەیان شاد ئەبن ان شاالله..
top of page
bottom of page
留言