top of page

لقی هەڵەبجەی شەهید بەشداری کردن لە ناساندنی بەرگی یەکەمی کتێبی (مێژووی پەروەردەو فێرکردن لە سیدصادق)

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • May 24, 2023
  • 1 min read

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/٥/٢٣ وەفدێکی لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەکێتی مامۆستایان بەهاوڕێیەتی کەرتی سیدسادقی یەکێتی مامۆستایان بەشداریان کرد لە ناساندنی بەرگی یەکەمی کتێبی ( مێژووی پەروەردەو فێرکردن لە سیدصادق )...

دامەزراوەی کەریمی عەلەکە بە هاوکاری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سیدصادق و لە هۆڵی دیوانی پەروەردە لە ئێوارە کۆڕێکدا بەرگی یەکەمی کتێبی ( مێژووی پەروەردەو فێرکردن لە سیدصادق ) بە ئامادەبووان ناسێنراو لە کۆتاییدا كتێبەکە بەسەر سەرجەم ئامادەبوواندا دابەشکرا..

بەرگی یەکەمی کتێبی ( مێژووی پەروەردەو فێرکردن لە سیدصادق ) لە نوسینی بەڕێز مامۆستا (سۆران محمد محمود) بەڕێوەبەری پەروەردەی سیدصادقەو لە چوار بەش پێکهاتووە لە (٢٢٤) لاپەڕەدا، لەبڵاوکراوەکانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکەیەو لەسەر ئەرکی بەڕێز (د.تەها رەسووڵ ) چاپکراوە.

کتێبەکە باسی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە سیدصادق دەکات، ئەو ڕووداوو گۆڕانکارییانەی کاریگەرییان بۆسەر پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن هەبووەو مێژووی دروستبوونی قوتابخانەو خوێندنگەکانی ناوەندی شارەزوورو سیدصادق دەکات لە ساڵانی (١٩٥٢-١٩٨٨).



Comments


bottom of page