top of page

‎كەرتی سیدصادق (ی.م.ك) بەشداری کرد لە یاری کۆتایی خولی فوتساڵی مامۆستایانی سنوری پەروەردەی سەیدصادق

(۸/ ٥ / ۲۰۲۳) كەرتی سیدصادق ی (ی.م.ك) بەشداری کرد لە یاری کۆتایی خولی فوتساڵی مامۆستایانی قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سەیدصادق، لەژێر ناونیشانی ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی مامۆستای هاوپیشەمان ( م. کارزان حسن )، لە نێوان هەردوو قوتابخانەی ( مەشخەڵان و بەرکێو ) کە توانیبوویان بگەنە یاری کۆتایی و بە سەرکەوتنی قوتابخانەی بەرکێو کۆتایی هات، تێیدا خەڵاتی ڕێز و وەفای خۆمانمان پێشکەشی بنەماڵەی مامۆستا و برای کۆچکردوومان

(م. کارزان) کرد و خەڵاتی تایبەتمان پێشکەشی هەردوو تیپی یەکەم( بەرکێو ) و دووەم ( مـەشـخەڵان )کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی خۆمانمان پێشکەشی هەردوو مامۆستای خۆشەویست (م. سورێن و م. میران) لە قوتابخانەی کۆڕەوی بنەڕەتی کرد کە هەڵسابوون بە ئەرک کێشانی بەڕێوەبردنی خولەکە.

ساغی و سەلامەتی بۆ هەموو لایەک دەخوازین و داواکارین لە خوای گەورە لە مامۆستا و برای کۆچکردوومان

( م. کارزان ) خۆش بێت و بە بەهەشتی شاد بکات.

زۆر سوپاس بۆ هەردوو فۆتۆگرافەری خۆشەویست

( کاک ئاسۆ خالید و کاک هەڵۆ جەباری )

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

لقی هەڵەبجەی شەهید

کەرتی سەیدصادق


Comments


bottom of page