top of page

كۆیە.. سەردان و بەسەركردنەوە

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Oct 12, 2024
  • 1 min read

ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی ١٢-١٠-٢٠٢٤ لەشاری كۆیە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بەیاوەری خاتوو حەسیبە مستەفا ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەت و مامۆستا قادر فتح الله ئەندامی لقی كۆیەی یەكێتی مامۆستایان سەردانی زۆر بەرێز مامۆستا (محەمەد داریاس) جێگری سەرۆكی لقی كۆیەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرد.

لەمیانەی ئەو سەردانەدا گفتوگۆ كرا لەسەر كاری رێكخراوەیی و پیشەیی و هەروەها باس لە رەوشی مامۆستایان كرا لەسنووری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆیە. هەروەها بڕیاری دەستلەكاركێشانەی مامۆستا محەمەد لەپۆستی جێگری سەرۆكی لقی كۆیەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رەتكرایەوەو بەخۆشحاڵییەوە بەرێزیان لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت.



Comments


bottom of page