top of page

كۆنفڕانسی ساڵانەی سەندیکا مامۆستایانی شانشینی یەكگرتوو لە لیڤەرپوول بە بەشداری شاندێكی پایەبەرزی عێراقی دەست پێكرد

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • 22 hours ago
  • 1 min read

بە بەشداری هەر یەك لە ئەحمەد سابر، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان - عێراق، و ئەحمەد جسام، ئەندامی دەستەی كارگێڕی سەندیكای مامۆستایانی عێراق


ڕۆژی هەینی بەرواری ١٨ی نیسانی ٢٠٢٥، شاندی هەردوو سەندیكا بەشداریان لە كاروباری كۆنفڕانسی ساڵانەی سەندکای مامۆستایانی شانشینی یەكگرتوو كرد، كە لە شاری لیڤەرپوول بەسترا.


بەشداری شاندی هەردوو سەندیكا لە چوارچێوەی پشتگیری و بەهێزكردنی هاوكاری نێودەوڵەتی لە نێوان یەكێتییە پەروەردەییەكان و جەختكردنەوە لە گرنگی دروستكردنی دەنگی بەكۆمەڵی مامۆستایان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی كە بواری پەروەردە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی بەرەوڕووی دەبێتەوە، هاتووە.


كۆنفڕانسەكە كۆمەڵێك دانیشتنی گفتوگۆ و وۆركشۆپی لەخۆگرت كە جەختیان لەسەر پرسەكانی پەروەردەی دادپەروەرانە، مافەكانی مامۆستایان، گۆڕانكاری دیجیتاڵی لە پەروەردەدا، سەرەڕای میكانیزمەكانی بنیاتنانی دەنگی سەندیكایی لە بوارە جۆراوجۆرەكانی پەروەردەدا، كردەوە.\









Comments


bottom of page