شاندێكی كۆمپانیای (روقیە)ی گەشتوگوزار سەردانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكات.
رۆژی ١٠-٩-٢٠٢٤ لە بارەگای مەكتەبی سكرتاریەت پێشوازی كرا لە شاندی كۆمپانیای روقیە بۆ گەشتوگوزار كە شوێنی سەرەكیان لە وڵاتی توركیایە هەروەها لقێكیان لەشاری بەغدایەو بەنیازن لقێكی تر لەشاری هەولێر بكەنەوە.
لەدانیشتنێكدا، كۆمپانیای ناوبراو رایگەیاند كە ئۆفەرێكیان بۆ مامۆستایان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی لە ئایندەدا كاری هاوبەش ئەنجام بكرێت بەتایبەت ناردنی مامۆستایان بۆ گەشتوگوزار یاخود ئەنجامدانی عومرەو هەروەها داشكاندن بۆ مەبەستی چارەسەری بەشێوزای داشكاندن و قیست.
هەر لەم دانیشتنەدا كۆمەڵێ پێشنیاری بەسوود خرایە بەرباس و گفتوگۆی لەسەركرا، بەتایبەت بەر لەدەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دەست بەكارەكان بكەن بۆ مەبەستی گەشت و گوزار و مامۆستایان سوودمەند بن لە داشكان و ئۆفەرەكان.
Comments