top of page

فیستیڤاڵی ساڵانەی زانستی و ئۆڵۆمپیادی پڕۆژەکانی داهێنەران بۆ قوتابخانەکانی ئیشق و نیلۆفەر.

کاتژمێر (٩)ی ئەمشەو ١٥-٤-٢٠٢٣ بەنوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردە و بەئامادەبوونی مامۆستا (برهان عبداللە عادل) ڕاوێژکاری یەکەم لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مامۆستا احمد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر پرۆژەی قوتابخانەکی ئیشق و نیلوفەر و مامۆستایان , فیستیڤاڵ و ئۆڵۆمپیادی پڕۆژەکانی داهێنەران و پڕۆژەکانی کێبڕکی بۆ قوتابخانەکانی ئیشق و نیلۆفەر لەنێویشیاندا کۆلیجی قەڵا بۆ بەهرەداران لە گرانت مۆل کرایەوە,

شایەنی باسە پڕۆژەکانی کیبرکێ بە میدالیای زێڕ، 10 % بە زيو 10 % بە برۆنز خەڵات دەکرین. سەرەڕای ميدالياكان و بڕوانامەکان

زۆربەی خەڵاتە جۆراوجۆرەکان وەکو )کۆمپیوتەر، تابلێت، کامێرا، کاتژمێری دەستی و هتد... بۆ قوتابيان و سەرپەرشتیاران لە

باشترين پڕۆژەکانی ساڵ ئۆلۆمپیادی پرۆژەکان بۆ داهێنەرانی داهاتوو " 2320 دەدرێت هاوکات بڕوانامەی بەشداربوون دەدریت بە بەشداربووان , هەروەها قوتابياني سەرکەوتووی پڕۆژەکە دەرفەتی نوێنەرایەتی كوردستانيان پێدەدرێت لە کێبڕکێکانی پڕۆژە نێودەوڵەتییەکانی ووڵاتانی جۆراوجۆر

وەکو (ئەمریکا، هۆڵەندا، توركيا، كينيا، جۆرجیا، ئەندۆنیزیا) بەشداری بکەن.


Comentarios


bottom of page