top of page

عەممان.. شاندێكی یەكێتی مامۆستایان بەشدارە لە كۆبوونەوەی لیژنەی پەروەردەیی

دووەمین كۆبوونەوەی لیژنەی هەمیشەیی بۆ وڵاتانی عەرەبی سەر بە كۆمەڵەی پەروەردەی نێودەوڵەتی رۆژی شەممە رێكەوتی ٨-٦-٢٠٢٤ لەشاری عەممانی پایتەختی ئوردن دەستیپێكرد بە بەشداری شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کە پێکهاتووە لە مامۆستا (حسیبە مصطفی جمیل) ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت و مامۆستا (سعاد علی) ئەندامی لقی خانەقینی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان.

لەمیانەی ئەم كۆبوونەوەدا كە بە ئامادەبوونی ئەندامانی زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی و بە ئامادەبوونی ڕێکخەر خاتوو دەلیلا ئەلبەهمی سەرۆکی پێکهاتەکە و پرۆفیسۆر مەنال حەدیفا و یاریدەدەرەکەی سەمیرە غەزوانی لە FES.

جێگەی باسە لەم كۆبوونەوە پوختەیەک لە یەکەمین کۆبوونەوەی تۆڕەکە کە ساڵی ڕابردوو لە عەممان بەڕێوەچوو، تاوتوێ کرا، هەروەها پلانێكی گشتگیر دانرا بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی ستراتیجی و دیدگایەكی روون كارەكانی داهاتوو بەرجەستە بكات و كاری لەسەربكرێت.



Comments


bottom of page